کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە ئاسمانی هەرێم ساماڵ دەبێت، دەشڵێت، سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی پەڵە هەور.
ھاوکات، بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ لە ھەولێر بەرزترین پلەی گەرما ٣٨ پلە و نزمترین ٢٢ پلە دەبێت، لە سلێمانی ٣٦ بە ٢٢ پلە دەبێت و دھۆک ٣٨ بە ٢٢ پلە دەبێت و کەرکوک ٤١ بە ٢٨ پلە دەبێت.
سبەی یەکشەممە، لە ھەولێر بەرزترین پلەی گەرما، ٣٩ پلە و نزمترین ٢٣ پلە دەبێت، لە سلێمانی ٣٧ بە ٢٣ پلە، دھۆک ٣٩ بە ٢٣ دەبێت، لە کەرکوکیش ٤٢ بە ٢٩ پلە دەبێت.