توێژینەوەکان چەند زانیاریەکیان لەبارەی جەستەی مرۆڤەوە ئاشکراکرد کە پەیوەندیان بە خانەکان و ئێسک و گەشەی جەستەیی و کۆئەندامی میزو میزەڕۆ و بەکتریاکانەوە هەیە.
لە زانیارییەکانیش:
١-جەستەی مرۆڤ لە نزیکەی ١٠٠ ترلیۆن خانە پێکدێت.
٢- ژمارەیەکی زۆر بەکتریا لە جەستەی مرۆڤدا دەژی کە بە دەهێندەی ژمارەی خانەکانی مەزەندە دەکرێن.
٣- کەسێکی پێگەیشتوو رۆژانە زیاتر لە ٢٠ هەزار جار هەناسەدەدات.
٤- گورچیلەکان رۆژانە نزیکەی ٢٠٠ لیتر خوێن لە ژەهرەکان پاکدەکەنەوە و دەیپاڵێون.
٥- مێشک لە نزیکەی ١٠٠ ملیار دەمارەخانە پێکهاتووە.
٦- مرۆڤێکی پێگەیشتو رۆژانە یەک لیتر و ٤٢ میللی لیتر میز دەکات.
٧- ٢٥% ئێکسی جەستەی مرۆڤ دەکەوێتە پەلی خوارەوە "قاچەکانییەوە".
٨- دەم و گوێ تاکە دوو ئەندامێکن لە جەستەدا کە لە گەشەکردن ناوەستن.
٩- گەورەترین ماسولکە لەجەستەی مرۆڤدا دەکەوێتە بەشی سمتییەوە.