پۆلیسی ویلایەتی واشنتن لێکۆڵینەوەیان سەبارەت بە کچێکی ٢٢ ساڵ دەستپێکردووە، کە ڕایگەیاندووە کاتێک منداڵ بووە ڕفێنراوە، کە نزیکەی ٢٠ ساڵ بەسەر ڕفاندنیدا تێپەڕیوە.
دوای ئەوەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی یتک تۆک ڤیدیۆی ئەو کچە بڵاوبووەتەوە و تێیدا هاتووە، سۆفیا خواریز لە شوباتی ٢٠٠٣دا کاتێک چوار ساڵ بووە لە شاری کینویک لەئەمریکا ڕفێنراوە، هیوادارە خێزانەکەی بدۆزێتەوە.
ئۆسکار زازویتای ڕۆژنامەنوس لە چەناڵی Aká y Allá لە یوتیوب چاوپێکەوتنی ئەو کچەی بڵاوکردووەتەوە، کچەکە لە باخچەیەکی شاری کولیکان لەسەر کورسییەک دانیشتووە و لێی دەپرسێت "هەست چییە سەبارەت بە هاتنی یادی لەدایکبوونی داهاتووت؟"
ئەو کچە کە بە ئیسپانی وەڵام دەداتەوە لە وەڵامدا دەڵێت "دڵخۆشنیم بە هاتنی ساڵیادی لەدایکبوونم، چونکە زۆر شت لە بیرەوەریمدایە، بەڕاستگۆی قسە بکەم، من ساڵیادی لەدایکبوونم خۆشناوێت، هەموو ساڵێک بە هاتنی توشی شۆکم دەکات، دەمەوێت تەنیا بڵێن سڵاو لە پورم و ئەوەی پەروەردەی کردووم، دەمەوێت بێن و بمبەنەوە، چونکە من ڕفێنراوم".
لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت "بەڵێ، پێم دەڵێن تۆ ڕفێنراوی، رەنگە لە ئیتاڵیا یان ژاپۆن هیوادارم لە پێاومدا بێن و بمبەنەوە، چونکە لە ڕاستیدا نازانم لەکوێوە هاتووم".
ئاماژە بەوەکراوە، دایکی ئەو کجە کە پێکەوە لە شاری کینویک دەژیان، بەبێ ئەوەی چارەنوسی کچەکەی بزانێت کۆچی دوایی کردووە، ئارۆن کلیم ئەفسەر لە بنکەی پۆلیسی کینویک رایگەیاندووە، هەموویان بە وریاییەوە لێکۆڵینەوە لەسەر ڕووداوی ئەو کچە دەکەن.