سەردێڕ:

چی بەسەر جەستەدا دێت کاتێک واز لە بەکارهێنانی مۆبایلی زیرەک دەهێنیت؟

فۆتۆ: 
2021-05-09

8279 جار خوێندراوەتەوە

توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرای کردووە کە ئالوودەبوون بە بەکارهێنانی مۆبایلە زیرەکەکان هۆکارێکە بۆ تێکچوونێکی کیمیایی لە خانەکانی دەماغدا، ئەمەش دەبێتە هۆی دوودڵی و ماندوویەتی بەردەوام.


توێژەران پاش پێوانەکردنی ترشەکانی گاما ئەمینۆبیتریک (GABA) کە ئەو ماددە کیمیاییەیە کە ئاماژەکانی مێشک خاودەکانەوە، ئەو کەسانەی بەشداریان لە توێژینەوەکەدا کردووە، ئامارەکان ئەوەیان دەرخستووە کە ئەو کەسانەی ئالوودەی بەکارهێنانی مۆبایلە زیرەکەکانن کێشەی زیاتریان بۆ درووست بووە لە خانەکانی دەماغیاندا بە بەراورد بەو کەسانەی کەمتر مۆبایلە زیرەکەکان بەکاردەهێنن، هەروەها کێشەی دوودڵی و ماندوویەتیان کەمترە.

بەپێی بڵاوکراوەیەکی ماڵپەڕی بڕایت ساید، بە نزیکەیی ڕۆژانە ئێمە ٢٦١٧ جار پەنجە بە شاشەی مۆبایلەکەماندا دەنێین، باس لەوەش دەکات کاتێک کە دەوەستیت لە بەکارهێنانی مۆبایلە زیرەکەکەت چەند نیشانەیەکت تێدا دەردەکەوێت وەک تووشبوون بە فۆبیا یاخود خەمۆکی و توڕەییەکی بەردەوام، ڕەنگە هەندێکیش تووشی کێشەی دوودڵی و هەستکردن بە تەنهایی ببنەوە، هەندیک جار ڕووبەڕووبوونەوەی کێشە لە کۆئەندامی هەناسەدان ڕوودەدات و ئارەقکردنەوەی زۆربوونی دەبێت، هەروەها نیشانەکانی وەک سەرلێشێوان لە ئەنجامدانی ڕەفتارەکان و بارودۆخی دەرونیدا.