پزیشکێکی روسی لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنیدا ئاماژەی بەوەدا کە کەمی خوێن لە پیاواندا ئەگەر بەهۆی کەمی ئاسنەوە بێت، دەکرێت نیشانەیەک بێت بۆ شێرپەنجەی گەدە.
لە هەواڵێکی ماڵپەڕی "روسیا تودەی"، ئەلیکساندەر میاسنیکوف پزیشکی پسپۆڕ لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنیدا وتی "دابەزینی ئاستی هیمۆگلۆبین لە ژناندا، بە لەدەستدانی خوێن بەهۆی سوڕی مانگانەوە ئاساییە."
ئەلیکساندەر وتیشی "بەدڵنیاییەوە پیاوان سوڕی مانگانەیان نیە، بەم شێوەیەش ئەگەر پیاوێکمان بینی لە گەدەی یان هەر شوێنێکی کۆئەندامی هەریسدا خوێنی لەدەستدا بوو، ئەوا نیشانەیەی ئەوەیە یان قورحەی مەعیدە (برنداربوونی دیواری گەدەی) هەیە یان وەرەمێکی شێرپەنجەیی هەیە.
لەلایەکی ترەوە ئاماژەی بەوەدا هیچ هۆکارێک نیە بۆ لەدەستدانی خوێن و کەمبوونی ئاستی هیمۆگڵۆبین لە پیاواندا، هەربۆیە لەگەڵ تێبینی کردنی ئەم جۆرە نیشانانەدا، دەبێت بە زووترین کات سەردانی پزیشک بکرێت و پشکنینی پێویست ئەنجام بدات."