هەرچەندە هەمووان مۆبایلە زیرەکەکانیان خۆشدەوێت و بەردەوام لەگەڵ خۆیان هەڵیدەگرن، بەڵام ئەگەر ئاگادار نەبن دەکرێت ببێتە هۆکارێک بۆ ئاشکرابوونی زانیاریە تایبەتیەکانیان لەلای کەسانی تر.
لە بابەتێکی ماڵپەڕی "برایت ساید"، ئاماژە بە چەند هەنگوێک دراوە بۆ پاراستنی زانیاریەکانت و ئەو داهاتەت کە لە هەژمارە ئەلکترۆنیکەتایە، ئەوانیش:
١- مۆبایلەکەت لە شوێنە گشتیەکاندا بارگاوی مەکەرەوە.

٢- لەکاتی بەکارهێنانی وایفای شوێنە گشتیەکاندا VPN بەکاربهێنە.

٣- ئەپڵیکەیشنێکی بەڕێوەبردنی پاسوۆردەکان لە مۆبایلەکەت دابەزێنە و هەموو پاسوۆردەکان لەوێ خەزن کە.

٤- رۆژانە browsing history لیستی گەڕانەکەت بسڕەوە و میمۆری کاشەکەی خاڵی بکەرەوە لە هەموو شتێک.

٥- تەنها لە رێگەی ئاپ ستۆر یان گوگڵ پلەی ستۆرەوە بەرنامە دابەزێنەرە سەر مۆبایلەکەت.

٦- خزمەتگوزاری remote wipe لەسەر مۆبایلەکەت کارا بکە، ئەم خزمەتگوزاریە بەشیوەیەک کار دەکات، هەر کات مۆبایلەکەت دزرا و هەوڵی کردنەوەی درا، خۆی هەموو داتاکان دەسڕێتەوە.

٧- کاتێک لە دەرەوەیت، بلوتوسەکەت بە ئیش پێکراوی بەجێ مەهێڵە.

٨- ئەگەر کەسێکی نزیکت بە ژمارەیەکی نەناسراو یان بە ژمارەکەی خۆی پەیوەندی پێوە کردیت و داوای کرد پارەی بۆ بنێریت، بە رێگایەکی تر غەیری پشتبەستن بە دەنگی کەسەکە، دڵنیابەرەوە کە خۆیەتی ئنجا بۆی بنێرە.
