فۆتۆ:
2021-05-08
4864 جار خوێندراوەتەوە
رۆژنامەی "دەیلی سەباح"ی تورکی بڵاویکردەوە، پاشماوەی کڵێسایەک لە دەریاچەی ئیزنیکی سەر بە پارێزگای بۆڕسای تورکیا دۆزرایەوە، کە میژووەکەی بۆ ١٥٠٠ ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی ئاستی ئاو لەو دەریاچەیەدا لە ماوەی رابردوودا کەمیکردووە.
کڵێساکە، دەکەوێتە باکووری رۆژهەڵاتی تورکیا و شارەزایانیش بە سوود وەرگرتن لە پشکنینە شوێنەوارییەکان، مێژووەکەی بۆ سەدەی "چوار یان پێنج"ی زاینی دەگەڕێننەوە و وەک رێزێک لە نزیک گۆڕی قەشە "نیوفوتس"، لەلایەن بێزەنتنییەکانەوە درووستکراوە و تەنها ٢٠ مەتریش لە کەناراوی دەریاچەکەوە دوورە.
بەگوێرەی خەمڵاندنەکان، کڵێساکە لە ئاکامی بومەلەرزەیەکەوە لەساڵی ٧٤٠ی زانییدا کەوتوەتە ژێر دەریاچەکەوە و لەساڵی ٢٠١٥شدا، کاتێک هەڵمەتی گەڕان و لێکۆڵینەوە لە کڵێساکە دەستیپێکرد، ژمارەیەک شوێنەواری ئەندازیاری گرنگی ئەو سەردەمە دۆزرانەوە.