سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. پیاوێک بەدوای یەکدا دوو ئۆتۆمبێلی پۆلیس دەدزێت

فۆتۆ: 
2021-05-07

5418 جار خوێندراوەتەوە

پیاوێک لە ویلایەتی فلۆریدا لە کاتی ڕاوەدونانی لەلایەن پۆلیسەوە لەسەر شەقامێکی ١٠٠ مەتری، بەدوای یەکدا دوو ئۆتۆمبێلی پۆلیس دەدزێت.


بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "لاد بایبڵ"، ئیدارەی پۆلیسی Volusia لەلایە کەسێکەوە لە یەک رۆژدا دوو ئۆتۆمبێلیان لێدزرا.

پیاوەکە سەرەتا یەکەم ئۆتۆمبێلی پۆلیسی دزیووە و دواتر لە شەقامێکی ١٠٠ مەتری بەهۆی راگری ئۆتۆمبێلەوە تایەکانی دەتەقێنن و ناچاری دەکەن بچێتە قەراغ شەقامەکەوە، کاتێک چوار دەوری دەدەن و لێی نزیک دەبنەوە لە دەستیان هەڵدێت و دەچێتە ئۆتۆمبێلێکی تری پۆلیسیەوە و لە دەستیان هەڵدێت.

گرتە ڤیدیۆکەی بە زوویی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاو بوویەوە و تا ئێستا زیاد لە ٢٥٠٠ جار لە فەیسبووک شەیر کراوەتەوە.

دواتر تاوانبارەکە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرا و دەرکەوت ناوی Xavier Cummings و تەمەنی ٣٣ ساڵە و لە ئیستادا بە تۆمەتی دزی بە چەک و هەڵهاتن لە دەستی پۆلیس و چەند تاوانێکی تر لە زیندانە و چاوەڕێی دادگایە بۆ یەکلاکردنەوەی کەیسەکەی.