بەشێک لە ڕۆژووان بەهۆی خراپی شکاندنی ڕۆژووەکەیان و هەڵبژرانی خواردنی قورس و چەور، توشی ئاوسان و غازاتی سک و ئازاری گەدە دەبنەوە، تەنانەت زۆرکات هەست بە ماندوێتی و خەواڵویش دەکەن.
عاسم ئیبراهیم نوسەر و شارەزای بواری خۆراک و ڕاهێنەری لەشجوانی، ئاماژەی بەو هەڵانە کردووە کە بەشێک لە ڕۆژووان لە ماوەی شکاندنی ڕۆژووەکەیان و خواردنی ئێوارەدا ئەنجامی دەدەن و ڕوبەڕووی ئازاری گەدە و ئاوسانی سک دەبنەوە.
١.خواردنەوەی شەربەت پێش خواردنی ئێوارە.
٢.زیادەڕەویکردن لە خواردنەوەی ئاودا لە کاتی ڕۆژووشکاندندا.
٣.ڕاستەوخۆ لەدوای نانخواردن وەرزش بکرێت.
٤.خواردنەکە بەخێرایی بخورێت و بەباشی نەجورێت.
٥.لە پێش و دوای نانخواردنی ئێوارە شیرینی بخورێت.
٦.ئەو خۆراکانە بخورێن کەبڕێکی زۆر خوێیان تێدایە.
٧.زیادەرەویکردن لە خواردنی مۆزدا لە کاتی بانگی ئێوارەوە تاکو پارشێو.