سەردێڕ:

کەشناسی هەرێم: نمەباران دەبارێت

فۆتۆ: 
2021-05-06

21621 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆپێنجشەممە ئاسمانی هەرێم ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە ناوچەکان شاخاوییە سنورییەکان لە کات و شوێنی جیاوازدا ئەگەری نمەباران هەیە. هاوکات، دەشڵێت، سبەینێ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمەباران لە ناوچە سنورییەکان لە کاتی جیاوازدا.


ھاوکات، بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ لە ھەولێر بەرزترین پلەی گەرما ٣٤ پلە و نزمترین ٢١ پلە دەبێت، لە سلێمانی ٣٣ بە ٢٠ پلە دەبێت و دھۆک ٣٤ بە ١٩ پلە دەبێت و کەرکوک ٣٦ بە ٢٤ پلە دەبێت.

سبەی، لە ھەولێر بەرزترین پلەی گەرما، ٣٢ پلە و نزمترین ١٦ پلە دەبێت، لە سلێمانی ٣١ بە ١٨ پلە، دھۆک ٣٢ بە ١٧ دەبێت، لە کەرکوکیش ٣٤ بە ٢٢ پلە دەبێت.