سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. باوکێک منداڵەکانی لە پەنجەرەی شوقەکەیەوە فڕێدەداتە خوارەوە

فۆتۆ: 
2021-05-05

8565 جار خوێندراوەتەوە

گرتە ڤیدیۆی ئەو باوکەی منداڵەکانی لە پەنجەرەی شوقەکەیەوە فڕێدەداتە خوارەوە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ئەردەنی تەنیوە، ئەو باوکە بەهۆی ئەوەی شوقەکەی ئاگری گرتووە بەو جۆرە خێزانەکەی لە مەترسی سوتان رزگار دەکات.


ماڵپەڕی سپۆتنیک ئاماژەی بەوەکردووە، لە شاری عەقبە لە یەکەیەکی نیشتەجێبوون ئاگر دەگرێت، باوکێک بۆ ئەوەی منداڵەکانی لە دوکەڵی ئاگرەکە و سوتان بپارێزێت، هەموویان لە پەنجەرەی شوقەکەیەوە هەڵدەداتە خوارەوە.

دراوسێکانی و ئە وکەسانەی لە شەقامەکەدا بوون هاوکاریی باوکەکەیان کردووە لە گرتنەوەی منداڵەکانیدا، هەموویان بە سەلامەتی لە ئاگرەکە ڕزگاریان بووە.

ئ.ل