سەردێڕ:

وریای ئەم پێنج خووە خراپە بە

فۆتۆ: 
2021-05-05

4259 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپەڕە جیهانیەکان لە زاری شارەزایانی بواری خۆراکەوە بڵاویانکردەوە، پێنج خوی خراپ رێگری دەکەن لە دابەزینی کێش.


ماڵپەڕە جیهانیەکان ئاماژەیان بەوەداوە، دابەزینی کێش تەنیا پەیوەست نییە بە گۆڕانکاری لە سیستمی خواردندا بەڵکو شێوازی ژیانت پێویستە گۆڕانکاری بەسەردابێت، لەو خووە خراپانەش:

١. خواردنی میوە لە شەودا، پێویستە میوە تاوەکو پێش کاتژمێر چواری ئێوارە بخورێت.

No description available.

 

٢. درەنگ خەوتن لە شەودا، خەوی شەوانە پشووی تەواوەتی بە جەستە دەدات و بەرگری جەستە بەهێزدەکات و باڵانسی هۆڕمۆنەکان رادەگرێت.

No description available.

 

٣. خواردن بە خێرایی، لە کاتێکدا خۆراك بە خێرایی دەخورێت کاتی پێویست بە کۆئەندامی هەرس نادرێت هەرسی بکات و خۆراکی زیاتر دەخورێت و کەسەکە هەست بەتێری ناکات.

No description available.

 

٤. نەخواردنی ژەمی بەیانی، پێویستە ئەو ژەمە ئەگەر بە خۆراکێکی کەم بێت پێویستە بخورێت بۆ ئەوەی وزە بە جستە ببەخشێت.

No description available.

 

٥. زۆر گۆڕانکاری کردن لە شێوازی ژیاندا بەجۆرێك ئەو کەسە ماوەیەك ئاگاداری سیستمی خۆراکیەتی، بەڵام ماوەیەکی تر گوێ بە رێنماییە تەندروستیەکان نادات.

No description available.