سەردێڕ:

​بە قەبارەی یاریگایەک دوو هەسارۆکە لە زەوی نزیک دەبنەوە

فۆتۆ: 
2021-05-05

2640 جار خوێندراوەتەوە

ناوەندی لێکۆڵینەوەی تەنە نزیکەکان لە زەویی سەربە ئاژانسی ناسای ئەمریکی پێشبینیدەکات دوو هەسارۆکە بە قەبارەی یاریگایەک لەم هەفتەیەدا لە زەوی نزیک ببنەوە.


بەگوێرەی ناوەندەکە، ئەم هەفتەیە گرنگدەبێت بۆ مێژووی هەسارۆکەکان کە لەزەوی نزیک دەبنەوە.

رۆژنامەی نیوز ویک راپۆرتێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، ئەگەری هەیە ئەم روداوە بە تێپەڕبوونی کات بەردەوام دووبارەبێتەوە، لەکاتێکدا زەوی بەدەوری خۆردا دەسوڕێتەوە هەسارۆکەکان بەلایدا تێپەڕدەبن.

بەگوێرەی راپۆرتەکە هەسارۆکەیەکیان ناوی  2021 HC3 و ئەوی دیکەیان ناوی 2021 AE4 و قەبارەیان بە ئەندازەی یاریگەیەکە.