دەسەڵاتدارانی ئیتاڵیا لە گوندی فیلامارزانا لەناوچەی ڤینیتۆی باکوری ئیتاڵیا پیاوێكیان ناچار کرد بە بیانوی ئەوەی دیمەنی ناوچەکەی تێکداوە، رێستۆرانتی خەونەکانی دابخات کە لە دوو فڕۆکەدا و لەبەردەم ماڵەکەیدا بۆ ئەو منداڵ و بە ساڵاچوانەی دروستکردبوو کە بە فڕۆکە گەشتیان نەکردووە.
ئەو چیرۆکە بۆ ساڵی ٢٠٠٠ دەگەڕێتەوە، کاتێک جیجی ستیکا خەونەکەی بە دروستکردنی خواردنگەیەک لەشێوەی فرۆکەخانە هاتەدی، کە هەردوو فرۆکەکە بەشێوەی بەرامبەر یەك و لەسەر شێوەی بورجێکی چاودێری دایناون و لەنێوانیاندا کۆشکێک هەیە.
جیجی ستیکا ئاماژەی بەوەشداوە، ''خەونم دروستکردنی رێستۆرانتێك بووە لەناو دوو فڕۆکەدا بۆ منداڵ و بەساڵاچوان کە پیشتر بە فڕۆکە گەشتیان نەکردووە."
هاوکات، لە رێستۆرانتەکەدا هەندێك لە کارەکانی لێۆناردۆ دافینشی و مایکڵ ئانجلۆی هەڵواسیوە و رێستۆرانتەکەی هەندێك جار بە مایکڵ ئانجلۆ دافینشی ناوزەند دەکات.
میدیاکانیش باسیان لەوەکردووە، لەسەرەتادا رێستۆرانتەکە زۆرباش بوو بەتایبەت لە رۆژانی یەکشەممەدا، کە خزمەتگوزاری میوزیک و گۆرانی وتنی هەبوو.
ئەوەشیان خستووەتەڕوو، هەرچەندە خەڵکی لێی رازی بوون، بەڵام دەسەڵاتدارانی ئیتاڵیا ئەو هاوڵاتیەیان ناچارکرد رێستۆرانتەکەی دابخات بەبیاوی تێکدانی سیمای ناوچەکە.