سەردێڕ:

چی بەسەر جەستەت دێت ئەگەر لەکاتی رۆژووشکاندندا فاسۆلیا بخۆیت؟

فۆتۆ: 
2021-05-02

57075 جار خوێندراوەتەوە

فاسۆلیا بە هەموو جۆرەکانییەوە دەوڵەمەندە بە ریشاڵە خۆراکییەکان، بەتایبەت سور و سپییەکەی، چونکە یارمەتیدەرە بۆ تێربوون و وزەیەکی زۆر بە جەستە دەبەخشێت بەهۆی ئەوەی کاربۆهیدراتی تێدایە، هەروەها بە یەکێك لە مەڵبەندەکانی پرۆتینە خۆراکییەکان دادەنرێت.


بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی "الوطن"، بۆ ئەو کەسانەی کە ئارەزوو دەکەن فاسۆلیا بخۆن دەتوانن لەگەڵ گۆشت لێی بنێن، بەڵام باشتروایە کەمێك خوێ و زەیتی تێبکەن، هەروەها لەکاتێکدا لەگەڵ برنجدا دەیخۆن باشتروایە بڕێکی کەم برنجی پێوە بخۆن، بۆئەوەی کالۆری زۆر وەرنەگرن.

هەروەها فاسۆلیای لەقوتونراویش هەڵبژاردنێکی باشە، بۆ ئەمەش ئاوە پارێزەرەکەی فڕێبدە و ئاوی بۆری تێبکە ئینجا بیخۆ.

بۆ هەندێك کەسیش فاسۆلیا کاریگەریی لاوەکی دەبێت وەك ئاوسانی سك و غازات و سکچوون، بۆیە دەبێت بەبڕێکی کەم بیخۆن، یاخود بەبڕی کەم دەست بکەن بە خواردنی دواتر زیادی بکەن.