سەردێڕ:

بۆچی نابێت دوای رۆژووشکاندن شیرینی بخۆیت؟

فۆتۆ: 
2021-05-01

6403 جار خوێندراوەتەوە

بەشێکی زۆری رۆژووەوانان ئارەزوو دەکەن دوای رۆژووشکاندن شیرینی بخۆن، بەبێ ئەوەی بزانن بەم جۆرە زیان بە تەندروستییان دەگەیەنن.


وێرای ئەوەی مانگی رەمەزان بۆ ئەوەیە کە جەستەیەکی تەندروستمان هەبێت، بەڵام هەندێك هەڵەی خواردن وادەکات لەم مانگەدا کێشتان زیاد بکات و تەندروستیتان تێكبچێت، وەك لە بابەتێکی ماڵپەڕی "العین الاخبارییە"دا باسکراوە.

دیارترینیشیان خواردنی شیرینییە، چونکە وادەکات شەکری خوێن بەرزببێتەوە و ئەگەری تووشبوون بە سەرگێژخواردن و لاوازبوون و تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە زیاتر دەبێت، وێرای ئەوەی هۆکارە بۆ زیادبوونی کێش.

بۆیە ئەگەر ئارەزووتان کرد ئەوا دوو کاتژمێر دوای رۆژووشکاندن شیرینی بخۆن بۆئەوەی زیانی بۆتان نەبێت.