دیمەنی یەکێک لە نوێژخوێنەکان کاتێک کە سەرقاڵی ڕاپەڕاندنی ئەرکە ئاینیەکانیەتی لەناو حەرەمی مەککەدا و کۆترێک لەسەر سەری دەنیشێتەوە سەرنجی خەڵکی بەلای خۆیدا ڕاکێشاوە.
بەپێی هەواڵیکی ماڵپەڕی ئەلعەرەبییە، بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆیەک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر کە تێیدا پیاوێک دەردەکەوێت لە کاتی نوێژکردندایە و کۆترێک سوربووە لەسەر ئەوەی بنیشێتەوە لەسەر سەری بەبێ ئەوەی بە هیچ جۆرێک بجوڵێت.
ئەم ڕووداوەش سەرنجی زۆرێک لە خەڵکی بەلای خۆیدا ڕاکێشاوە و ڤیدیۆکە بە شێوەیەکەی بەرچاو بڵاوبووەتەوە، هەندێک لەو کەسانی لێدوانیان لەسەر ڤیدیۆکە داوە ئاماژەیان بەوە کردووە کە نیشتنەوەی کۆترەکە بەهۆی متمانەبوونی کۆترەکەوەیە بە باوەڕداران، کە نابنە مەترسی بۆی و ئازاری پێ ناگەیەنن.