بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی، ئاسمانی هەرێم پەڵەهەور و نیمچە هەور دەبێت، سبەینێش، تاوەباران و هەورە بروسکە و خۆڵبارین لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمدا هەیە.
هاوکات، بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ لە ھەولێر بەرزترین پلەی گەرما ٣٦ پلە و نزمترین ١٩ پلە دەبێت، لە سلێمانی ٣٥ بە ١٨ پلە دەبێت و دھۆک ٣٤ بە ١٩ پلە دەبێت و کەرکوک ٣٨ بە ١٩ پلە دەبێت.
سبەی، لە ھەولێر بەرزترین پلەی گەرما، ٣٣ پلە و نزمترین ٢٠ پلە دەبێت، لە سلێمانی ٣٣ بە ١٩ پلە، دھۆک ٣١ بە ٢٠ دەبێت، لە کەرکوکیش ٣٥ بە ٢١ پلە دەبێت.