سەردێڕ:

چوار ئامۆژگاریی بۆ نەمانی دڵەکزە لە مانگی ڕەمەزاندا

فۆتۆ: 
2021-04-29

6567 جار خوێندراوەتەوە

زۆر کەس بەهۆی زۆر خۆری یان خراپی جۆری خواردنەکەیانەوە توشی گرفتەکانی گەدە بەتایبەت دڵەکزە دەبنەوە، لە مانگی ڕەمەزاندا ئەم گرفتە لە نێو خەڵکیدا زیاد دەکات.


دڵەکزە ئازار لەگەدەدا دروست دەکات و ترشەڵۆکی گەدە دەگەڕێنێتەوە سورێنچک و ئاوسانی بەشی سەرەوەی سک ڕوودەدات، هەروەک پەڕەی فەرمی وەزارەتی تەندروستیی سعودیە لە ئینتەرنێت بڵاویان کردووەتەوە.

زۆربەی کات هۆکاری دروستبونی ئەم گرفتە بۆ زۆر خۆری دەگەڕێتەوە لە مانگی ڕەمەزاندا، یاخود خواردنی شتێک کە بۆ جەستە گونجاو نییە و ماوەیەکی زۆر لە گەدەدا دەمێنێتەوە تاکو هەرس دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگای جەددە لە تویتەر لە پێناو تەندروستییەکی باش چوار ئامۆژگارییان خستووەتە ڕوو بۆ نەمانی دڵەکزە و گرفتەکانی بەدهەرسی:

١.کەمکردنەوەی خواردنە سورکراوەکان و چەورەکان.

٢.خواردنی ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ماددەی ڕیشاڵی

٣.بەهێواشی خواردنەکان بخورێن.

٤.دوای نانخواردن کوپێک چای نەعنا یان گوڵە بەیبون بخورێتەوە.