شەربەتی مێوژ یەکێکە لەو خواردنەوانەی خەڵکێکی زۆر ئارەزووی خواردنەوەی دەکەن، بە تایبەت لە وەرزی گەرما و مانگی ڕەمەزاندا، لەگەڵ ئەوەشدا چەندین سوودی گرنگ بە جەستە دەبەخشێت.
ماڵپەڕی وێب توب لە بابەتێکی تەندروستیدا نوسیوویەتی، شەربەتی مێوژ دەوڵەمەندە بە ماددەی ڕیشاڵی و کە گرفتی کرداری هەرس و کۆڵۆن ناهێڵێت، لەگەڵ ئەوەشدا ئەم سوودانەی تری هەیە:
١.بەهۆی دەوڵەمەندی بە ماددەی ئاسن چارەسەری کەمخوێنی دەکات.
٢.بەهۆی بوونی ماددەی ڕیشاڵی تێیدا گرفتەکانی گەدە و کرداری هەرس و گرژی ڕیخۆڵەکان و قەبزی ناهێڵێت.
٣.دژی بەکتریای زیانبەخش لە جەستەدا دەوەستێتەوە، چونکە ماددەی بۆلیفینۆڵی تێدایە کە ماددەیەکی دژە ئۆکسانە.
٤.بەهۆی ماددەی دژە ئۆکسان تێیدا دژی شێرپەنجە دەوەستێتەوە.
٥.پارێزگاریی لە تەندروستیی چاوەکان دەکات.