زانایان بە فەرمی لە گۆڤاری لانسێتبە دۆزینەوەی ئەندامێکی نوێیان لەناو جەستەی مرۆڤدا ئاشکراکرد، کە ئەندامە نوێیەکە کەوتووەتە پشتی گەدەوە.
زانایان ئاماژەیان بەوەداوە، ئەو ئەندامە کەوتووەتە کۆئەندامی هەرس و ناوی میسێنتری'ە بەواتای ئەوەی لەناوەڕاستی ریخۆڵە باریکەدا دێت، ئەوەشیان خستووەتەڕوو، تاوەکو ساڵی ٢٠١٢ بیرۆکەی ئەوە هەبوو کە ئەو ئەندامە بەشێکە لە ریخۆڵە باریکە و بە دیواری گەدەوە لکاندویەتی.
لەو بارەیەشەوە، تیمێکی زانکۆی لیمێریك لە ئێرلەندای باشور جۆرێکی 'وردبین'یان بەکارهێنا بۆ دڵنیابوونەوە لەبوونی ئەو ئەندامە.
لە ئێشتاشدا، دوای دڵنیابوونەوە ناوەکەی بۆ کتێبی توێکاری گرەی زیادکرا، بەڵام ئێستا زانایان سەرقاڵی دۆزینەوەی فەرمان و گرنگی ئەو ئەندامەن.