بە ئامانجی پاراستنی تەندروستی لە مانگی رەمەزاندا چەند رێنماییەک دەربارەی ژەمە خواردنی تەندروست لەلایەن شارەزایانی بوارەکەوە بڵاوکراوەتەوە و لە گرنگترین رێنماییەکانیش:
- لە کاتی رۆژووشکاندندا پێویستە تەنیا خورما و شیر و ئاو و کەمێک نیسک بخورێت و دوای ماوەیەک پشوو وەرگرتن و نوێژکردن ژەمی سەرەکی بخورێت.
- ژەمی رۆژوشکاندن، پێویستە خواردنی رۆژووشکاندن پرۆتین و سەوزەمەنی و دەوڵەمەندبێت بە ڤیتامینەکان و باشترە ئەو ژەمە بچوکە بکرێت بە دوو بەشەوە.
- لەنێوان ژەمی ئێوارە و پارشێودا پێویستە هەشت کوپ ئاو بخورێتەوە و خۆمان لە خواردنەوە گازیەکان بە دوور بگرین و سەوزە و میوە و پاقلە و بڕێکی زۆر کەم شیرینی بخورێت.
- ژەمی پارشێو باشترە بۆ نزیک کاتی بانگدان دوابخرێت و شیر و شیرەمەنی وەکو، کەرە و پەنیر و کەمێک پاقلە بخورێت.