کۆمەڵێک خووی هەڵە هەیە کە لە مانگی رەمەزاندا زۆر کەس ئەنجامیان دەدات، وەک نەخواردنی نانی پارشێو و زۆر خواردنەوەی ئاو لە پێناو ئەوەی هەستی تینوێتیان کەمبێتەوە، بەڵام لە ڕاستیدا ئەم خووانە زیان بە تەندروستیی دەگەیەنن.
ئەگەرچی خواردنەوەی ئاو سوود بە جەستە دەگەیەنێت، بەڵام ئەویش وەک هەر خواردن و خواردنەوەیەکی تر زیادەڕەوی تێدابکرێت زیانی تەندروستیی دەبێت.
زۆر خواردنەوەی ئاو ئەم زیانانەی دەبێت:
١. توشی ژانەسەر و گرژبوونی ماسولکە دەبیتەوە، هۆکارەکەشی دابەزینی ئاستی سۆدیۆمە لە جەستەدا.
٢.ئاڵۆزی بیرکردنەوە و تەنگەنەفەسی و نۆبەی دڵی بەدوادا دێت.
٣.دابەزینی ئاستی سۆدیۆم لە جەستەدا کاریگەریی خراپ لەسەر ئەندامەکانی جەستە دروست دەکات، لەوانە کۆبوونەوەی ئاولە مێشکدا و بەردەوام فشارخستنە سەر کاسەی سەر.
٤.زیان بە گورچیلەکان و دڵ و جگەر دەگەیەنێت.