کاتێك رۆژووان گۆشتی مانگا یان بەرخ دەخوات بڕێکی زۆر پرۆتینی ئاژەڵی، ئاسن، زینك و ڤیتامینەکان وەردەگرێت.
خواردنی بڕێکی هاوسەنگ لەم گۆشتانە بەبێ زیادەڕۆیی کاریگەری و سوودێکی گرنگی بۆ تەندروستی دەبێت، کاتێك رۆژووان دەیخوات ئەم کاریگەرییانەی لەسەر تەندروستی دەبێت، بەم جۆرە:
- یارمەتیدەرە بۆ پارێزگاریکردن لە ماسولکەکان.
- ڤیتامین B12 بە جەستە دەبەخشێت، کە پێكهاتەیەکی گرنگە بۆ دروستبوونی خوێن و خانەکانی مێشك و کۆئەندامی دەمار.
- کانزاکان دەدات بە جەستە وەك زینک و سیلینیۆم.
- ئاسن بە جەستە دەبەخشێت و رێگە لە تووشبوون بە کەمخوێنی دەگرێت.
- ڤیتامین B3 و B6 بە جەستە دەبەخشێت کە چەندین سوودی گرنگیان هەیە.
- کریاتین دەدات بە جەستە کە وەك مەڵبەندێکی بەخشینی وزە بە ماسولکەکان بەکاردەهێنرێت.