رۆژووشکاندن لەسەر خواردنی چەور و رۆناوی و شیرین و کەمی جوڵە لەو هۆکارانەن کە لە مانگی رەمەزاندا دەبنە هۆی تێكچوونی کرداری هەرس و ئاوسانی سك.
بۆ ئەم مەبەستە ئاژانسی سپۆتنیك ئاماژەی بە ١٢ لەو رێنماییانە کردووە کە دەبنە هۆی ئاوسانی سك لە مانگی رەمەزاندا، بەم جۆرە:
١. ئەو خواردنانە بخۆ کە دەوڵەمەندن بە ریشاڵەکان.
٢. بووەستە لە خواردن کاتێك تێردەبیت.
٣. وردە وردە ئاو بخۆرەوە.
٤. خواردنە چەور و دەوڵەمەندەکان بە چەوری کەمبکەرەوە.
٥. ئەو گۆشتانە بخۆ کە چەوریی کەمیان تێدا هەیە.
٦. دوای خواردنی ژەمی ئێوارە ئەو میوانە بخۆ کە هەرسکردنیان ئاسانە.
٧. ئەو خواردنانە بخۆ کە دەوڵەمەندن بە بالبرۆبیوتیك وەك ماست، چونکە بەکتریای بەسوودی هەناو زیاد دەکەن.
٨. خواردنەوە گەرمەکان بخۆ وەك زەنجەفیل و چای نەعنا بە لیمۆ.
٩. دووربکەوەرەوە لە خووە خراپەکانی وەك جگەرەکێشان.
١٠. راهێنانە وەرزشییە ئاسانەکان بکە.
١١. بەپێی پێویست بخەوە لەرەمەزاندا.
١٢. لە ژەمی ئێوارەدا خواردنە خێراکان مەخۆ.