سەردێڕ:

چاڵێنجی شکاندنی رۆژوو بەرامبەر بە ئایفۆنێك

فۆتۆ: 
2021-04-23

15038 جار خوێندراوەتەوە

ڤیدیۆیەك بەراددەیەکی زۆر بەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە، کە وەڵامدانەوەی هەندێك لە هاوڵاتییە موسوڵمانەکانی بەریتانیای تێدا دەرکەوتووە، لەو کاتەی دوو پێشکەشکار مۆبایلێکی ئایفۆن ١٢یان پێشکەش دەکەن بەرامبەر بە شکاندنی رۆژووەکەیان.


خاوەنی ئەو ڤیدیۆیە کە کوڕێکی سورییە وەڵامدانەوەی هاوڵاتییە عەرەبەکانی تاقیکردووەتەوە لە بەریتانیا.

مەبەستی لەم ڤیدیۆیەش ئەوە بوو کە وەڵامدانەوەی موسوڵمانان دەربخات کە چەند پەیوەستن بە رۆژووەوە، بۆ ئەمەش لەگەڵ کچێکی هاوڕێیدا هەر موسوڵمانێکیان ببینیایە لێیان دەپرسی کە ئایا بەڕۆژووە یان نا، ئینجا داوایان لێدەکرد ئەگەر رۆژووەکەی بشكێنن ئایفۆنێکی ١٢یان پێدەدات، هەریەکە لەو موسوڵمانانەش ئەو رکابەرییە رەت دەکەنەوە، دواتر یەکێك لە ستافی ئامادەکردنی ڤیدیۆکە دێت و رازی دەبێت بەو چاڵێنجە تەنها بۆئەوەی وەڵامدانەوەی موسوڵمانەکان ببینن لەکاتێكدا ئەو دەیەوێت رۆژووەکە بشکێنێت.

هەر یەکێك لەوانە بەجۆرێك ناڕازی دەبن و وەڵامدانەوەیان دەبێت تەنانەت هەندێكیان تووڕە دەبن و رەفتاری توندی بەرامبەر دەکەن تەنها بۆئەوەی رێگری لێبکەن رۆژووەکەی بشکێنێت.