سەردێڕ:

سودە تەندروستییەکانی خواردنەوەی چا لە شەوانی رەمەزاندا

فۆتۆ: 
2021-04-22

5310 جار خوێندراوەتەوە

کلتوری خواردنەوەی چا لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی دیکە جیاوازە و لە هەندێك وڵاتدا لە پارشێودا و پێش دەستپیکردنی رۆژو دەخورێتەوە، هاوکات، باس لە هەندێك سودی تەندروستی لە راپۆرتە تەندروستیەکاندا کراوە.


لە راپۆرتەکاندا ئاماژە بەوەکراوە، چا دژە ئۆکسانی تێدایە کە پارێزگاری لە خانەکان لە بەرکەوتن بە ماددە سەربەخۆکان دەکات، کە لەلایەن جەستەوە بەرهەم دەهێنرێن لەکاتی هەرسکردنی خواردندا. 

راپۆرتەکان ئەوەشیان خستووەتەڕوو، دژە ئۆکسیدانتەکان یارمەتی کۆئەندامی هەرس دەدەن و بەکتریا زیانبەخشەکان لەناودەبەن، دەشڵێن، خواردنەوەی چا لە وشکبوونەوە لە رۆژدا دەتپارێزێت.