نانخواردن بە بڕی باش جەستە دەتوانێت ئەرکەکانی جێبەجێ بکات و بە تەندروستیی دەهێڵێتەوە، لەکاتێکدا زۆر خواردن کاریگەریی نەرێنی لەسەر جەستە بەجێدەهێڵێت و هۆکارێکە بۆ قەڵەوی، لەڕاستیشدا کەمخۆریش جەستە ڕووبەڕووی گرفتی تەندروستیی دەکاتەوە.
ماڵپەڕی بۆڵدسکای لە بابەتێکی تەندروستیدا نوسیوویەتی، هەندێک لە ڕۆژووگران لەدوای ڕۆژوشکاندن ژەمێکی کەم و سوک دەخۆن دوردەکەونەوە لە خواردنی ئێوارە و پارشێو، دووبارەبوونەوەی ئەمحاڵەتە ئەگەری هەیە ڕووبەڕووی توشبوونت بە ڤایرۆس و بەکتریاکان بکاتەوە ئەویش بەهۆی لاوازبوونی سیستەمی بەرگریی لەشەوە ڕوودەدات.
شارەزایانی خۆراک رایدەگەیەنن گرنگیدان بە هەمەجۆری خۆراک کە کاربۆهیدرات و ماددەی ڕیشاڵ و ڤیتامین وکانزا و پڕۆتینەکانی تێدا بێت، بەڵام ئەگەر جەستە بە بڕی پێویست خۆراک وەرنەگرێت ڕوبەڕووی ئەم گرفتانە دەبێتەوە:
١.ئاستی شەکر لە خوێندا بەردەوام گۆڕانکاریی بەسەردا دێت و دادەبەزێت یان بەرز دەبێتەوە.
٢.کەسی کەمخۆر توشی قەبزی دەبێتەوە .
٣.توشی ئارەقکردنەوەی زۆر دەبێتەوە.
٤.گرفتی هەڵوەرینی قژ و لاوازبوونی زیاد دەکات.
٥.میزاجی تێکدەجێت و بە خێرای توڕە دەبێت و دڵەڕاوکێکانی زیاد دەکات.
٦.گرفتەکانی کرداری هەرسی زیاددەبێت.
٧.بەردەوام هەست بە برسێتی دەکات.
٨. توانای هەڵگرتنی قورسایی و تەنەکانی نامێنێت.
٩.بەردەوام هەست بە سەرما دەکات.
١٠. توانا جەستەییەکانی کەمدەبێتەوە و هەست بە بێهێزی و بێتاقەتی دەکات.