سەردێڕ:

لە رەمەزاندا کەی باشترین کاتە بۆ وەرزشکردن؟

فۆتۆ: 
2021-04-21

3980 جار خوێندراوەتەوە

ئەگەر یەکێکی لەو کەسانەی بەردەوام ئارەزووی وەرزشی ڕۆشتن بە پێ دەکەیت، ئەوا گرنگە لە مانگی ڕەمەزاندا بزانیت چ کاتێک وەرزش دەکەیت تاکو کاریگەریی نەرێنی لەسەر جەستە و تەندروستیت نەکات.


ماڵپەڕی سی ئێن ئێنی عەرەبی لە بابەتێکی تەندروستیدا نوسیوویەتی، دەستەی تەندروستی خلیجی بۆ هاوکاریکردنی ڕۆژووگران و بەردەوامبوون لە وەرزشی ڕۆشتن بەپێ لە تویتەر ئاماژەی بە باشترین کات کردووە بۆ ئەو جۆرە وەرزشە.

ئەو کەسانەی پێش ڕەمەزان لە ڕۆژدا وەرزشکردنیان لەلا باشتربووە، ئەوا لە مانگی ڕەمەزاندا دەتوانن پێش ڕۆژوو شکاندن بۆ کاتژمێرێک بەپێ بڕۆ، ئەگەر ئارەزووش دەکەن لە نیوەی شەودا وەرزشی ڕۆشتن بەپێ بکەن، یان پێش پارشێو ئەو وەرزشە بکەن.

خانمانیش ئەگەر وا ڕاهاتبوون پێش ڕەمەزان عەسران وەرزشیان دەکرد، ئەوا لە رەمەزاندا دەتوانن کاتژمێر نۆ بۆ ١١ی شەو لەو ماوەدا وەرزشی ڕۆشتن بەپێ بکەن.

بۆ ئەو کەسانەشی پێیان باشترە شەوانە وەرزش بکەن، ئەوا دەتوانن تاکو نزیک پارشێو وەرزش بکەن.