زانایانی بواری فەلەکناسی ئاشكرایان کردووە کە لە هەفتەی داهاتوودا دیاردەیەکی دەگمەنی مانگ دەبینرێت کە ئەویش مانگی زەبەلاحە بە رەنگی پەمەیی، کە لە رۆژی ٢٦ی نیساندا روودەدات و مانگ بەتەواوی پڕ و گەورە دەبێت.
لەو شەوەدا مانگ گەورە و درەوشاوە دەبێت و زیاتر لە کاتی ئاسایی، رەنگی پەمەیی و ئاڵتوونی دەبێت، هۆکاری زیادبوونی قەبارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوەکە تێکەڵەی کاریگەریی دوو فەلەکی جیاواز دەبێت، وەك لە هەواڵێکی ماڵپەڕی "thesun"دا باسکراوە.
زانایان وتیان، کاتێك مانگی نوێ دەگات بە نزکترین خاڵ لە زەوییەوە، رەنگەکەی پەمەیی دەردەکەوێت و زۆر گەورە و زەبەلاح و درەوشاوە دەبێت.
ئەمەش دەریدەخات کە دەبێت مانگ نزیکی ٣٣٧.٨٦٥ کیلۆمەتر لە زەوی نزیكببێتەوە هەروەها پڕ بێت بۆئەوەی ئەو دیمەنە سەرسوڕهێنەرە ببینرێت.
هەروەها زانایان جەختیان لەوەکردووەتەوە کە مەرجی سەرەکی بۆ ئەوەی ئەم دیاردەیە رووبدات، دەبێت زەوی لە نێوان خۆر و مانگدا بێت، لەم کاتەدا رووی مانگ دەبینین کە بە رووناکی خۆر درەوشاوەتەوە.
وێڕای ئەوەی زەوی دەکەوێتە نێوان خۆر و مانگەوە، بەڵام نابێتە هۆی خۆرگیران، چونکە تاڕاددەیەك مانگ لە ئاستی راستەوخۆی زەویدا نییە.