کارمەندێکی وێستگەی شەمەندەفەر لە مۆمبای هیندستان لە کۆتا ساتەکاندا منداڵێک لەسەر هێڵی ئاسنین رزگاردەکات.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەری "لاد بایبڵ"،Mayur Shelkhe کارمەندی وێستگەی شەمەندەفەری Vangani لە مۆمبای هیندستان، منداڵێک لە مردن رزگار دەکات.
بەپێی گرتە ڤیدیۆکە منداڵەکە لەگەڵ کەسێکدا لە نزیکی هێڵی ئاسنینەکە دەڕوات کاتێک دەکەوێتە خوارەوە و کتوپڕ شەمەندەفەرێک بەرەو ڕووی دێت و پێش ئەوەی لە منداڵە بدات، کارمەندەکە ڕادەکات بەرەو منداڵەکە و لە دوا ساتدا خۆی و منداڵەکەش رزگار دەکات.
گرتە ڤیدیۆکە لە کامێرای چاودێری وێستەگەکەوە گیراوە و بە زوویی لە میدیاکانی وڵاتەکەدا بڵاوبوویەوە و پیاوەکە لەسەر ئەم کارە ئازایانەیی لەلایەن چەندین کەسەوە ستایش کرا.
پیوش گۆیال وەزیری هێڵی ئاسنین لەبارەی ڕوداوەکەوە وتی "زۆر شانازی بە Mayur Shelkeیەوە دەکەین، کاردانەوەکەی ئەو زۆر جوامێرانە و ئازایانە بوو، ئەو ژیانی خۆی بۆ خستە مەترسیەوە بۆ رزگارکردنی ژیانی ئەو منداڵە."