سەردێڕ:

ئایا تەندروستە بە خورما رۆژووەکەت بشکێنیت؟

فۆتۆ: 
2021-04-19

6287 جار خوێندراوەتەوە

زۆر لە ڕۆژوگران لەکاتی بەربانگدا بە خورما ڕۆژووەکەیان دەشکێنن، جگە لەوەی سونەتێکی پێغەمبەر محەمەدە "د.خ" لەهەمان کاتدا سوودی جیاواز بە جەستە دەگەیەنێت.


ماڵپەڕی ئەنوسە لەوبارەیەوە نوسیوویەتی، خورما لە مانگی رەمەزاندا خواستێکی زۆری لەسەرە، دەتوانرێت ڕۆژوگران لە کاتی شکاندنی ڕۆژووەکەیان لە بری شیرینییەکانی تر کە زیانی تەندروستیان هەیە خورما بخۆن.

بەگوێرەی پسپۆرانی خۆراک، خورما باشترین خواردنە بۆ جەستە چونکە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و ریشاڵەکان و توخمەکانی وەک فۆسفۆڕ و کالسیۆم و پۆتاسیۆم، کە ڕۆڵیان هەیە لە پێدانی وزە و ڕەگەزی خۆراکی گرنگ بە جەستە.

ئاماژە بەوەکراوە، ئەو کەسانەی بە ڕۆژوو دەبن بە خورما ڕۆژووەکەیان دەشکێنن ، ماوەی چەند کاتژمێرێکی زۆر هیچ ناخۆن و توشی دابەزینی شەکرە و سەرئێشە و بێهێزی دەبن، هەر بۆیە هەڵبژاردنی خورما بۆ کاتی بەربانگ گونجاوە و مێشک و دڵ و جەستە بە تەندروستیی دەهێڵێتەوە.