سەردێڕ:

زیانەکانی زیادەڕۆییکردن لە خواردنی خورما لە مانگی رەمەزاندا

فۆتۆ: 
2021-04-18

23733 جار خوێندراوەتەوە

خورما وێڕای سوودە گرنگەکانی و دەوڵەمەندی بە ماددە خۆراکییە گرنگەکان، بەڵام ئەگەر زیادەڕۆیی لە خواردنیدا بکرێت ئەم زیانانەی بۆ تەندروستی دەبێت.


پسۆڕان رێنمایی دەدەن بەوەی رۆژانە ١٠ دەنك خورما زیاتر نەخورێت، بۆ ئەو کەسانەی کە ئاستی شەکری خوێنیان جێگیر نییە ئەوا دەبێت رۆژانە سێ دانك خورما زیاتر نەخۆن، چونکە زیانی پێدەگەیەنێت، و زیادەڕۆییکردن لە خواردنی خورمادا ئەم زیانانەی دەبێت بۆ تەندروستی، بەم جۆرە:

- دەبێتە هۆی ئاوسان یان سکچوون.

- ئەگەری هەیە ببێتە هۆی هەستیاری پێست.

- هۆکارە بۆ زیادبوونی کێش.

- ئاستی پۆتاسیۆم لە خوێندا بەرزدەکاتەوە.

- ئەگەری هەیە ببێتە هۆی تووشبوون هەستیاری فرەکتۆز.

- کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی ددانەکان دەبێت.

- ئەگەری لەبارچوونی منداڵ زیاتر دەکات.