سەردێڕ:

ئایا برنج بۆ دوای رۆژووشکاندن گونجاوە؟

فۆتۆ: 
2021-04-18

25028 جار خوێندراوەتەوە

برنج خواردنێکی سوکە بەتایبەت ئەگەر بڕێکی کەم رۆن و خوێی تێبکرێت، هەروەها دەوڵەمەندە بە کاربۆهیدراتەکان، ئەگەر بەشێوەیەکی تەندروست لێبنرێت ئەوا گونجاوە بۆ دوای رۆژووشکاندن، چونکە وزە بە جەستە دەدات و یارمەتیدەرە بۆ تێربوون.


بەڵام ئەو کەسانەی کە شەکرەیان هەیە دەبێت ئاگاداربن، برنجەکەیان رۆنی تێدا نەبێت و بەشێوەی پڵاو لێنرابێت، وەك لە بابەتێکی ماڵپەڕی "وەتەن"دا باسکراوە.

هەروەها ئەگەر برنجەکە بەهاراتی تێدابوو دەبێت  ئەو کەسانەی کێشەی سوتانەوەی گەدەیان هەیە نەیخۆن بۆئەوەی دواتر ئازاریان نەدات.

گرنگترین شت ئەوەیە کە برنجەکە زۆر سوێر و چەور نەبێت بۆئەوەی زیان بە جەستە نەگەیەنێت و کۆلیسترۆل بەرز نەکاتەوە.