زۆرکەس لەکاتی بەڕۆژووبووندا کێشەی بۆنی ناخۆشی دەمیان هەیە، کە رەنگە ببێتە مایەی بێزاربوونی خۆیان و تووشبوونیان بە شەرمەزاری لە شوێنی کارەکانیان یاخود لە قەرەباڵغیدا.
لە هەواڵێکی ماڵپەڕی "ستێپ ڤیدیۆگراف"، ئاماژە بە پێنج رێگەی ئاسان دراوە کە یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوە و نەهێشتنی بۆنی ناخۆشی دەم لە کاتی بەڕۆژووبووندا، ئەوانیش:
١- پاکژکەرەوەی ناودەم و سیواك یارمەتیدەرە بۆ پاککردنەوەی ناودەم و نەهێشتنی ئەو بەکتریایانەی کە دەبنە هۆی دروستبوونی بۆنی ناخۆشی دەم.
٢- دوورکەوەرەوە لە جگەرەکێشان لەدوای رۆژووشکاندن لە ژەمی ئێوارە و پێش ژەمی پارشێو.
٣- بڕی پێویست ئاو و شلەکان بخۆرەوە تا توشی وشک بوونەوە نەبیت و ناو دەمت لیکی پێویست تا کاتی رۆژوشکاندن دەربکات.
٤- لە ژەمی پارشێواندا دووربکەوەرەوە لەو خواردنانەی بۆنی ناخۆش بە دەم دەبەخشن وەک پیاز و سیر.
٥- دوای پارشێو ددانەکانت پاكبکەرەوە بەبەکارهێنانی (پەت و فڵچە و هەویری) ددان.