سەردێڕ:

رۆژووشکاندن بە ئاوی سارد چ زیانێکی هەیە؟

فۆتۆ: 
2021-04-13

3871 جار خوێندراوەتەوە

پسپۆڕانی تەندروستی رایانگەیاندووە، خواردنەوەی ئاوی سارد بە گەدەی بەتاڵ هۆکارە بۆ ئاوسانی گەدە و کرداری هەرسکردنی خۆراک خاودەکاتەوە.


ماڵپەڕی "Emirates247" سەبارەت بەم پرسە ئاماژە بەوە دەکات، ڕۆژوو شکاندن بە ئاوی سارد و خواردنەوەی بە گەدەی بەتاڵ، جیا لەوەی تینویەتیت ناشکێنێت، بەڵکو چەندین زیانی تەندروستیشی هەیە، چونکە هۆکارە بۆ ئاوسانی گەدە و کرداری هەرسکردنی خۆراک خاودەکاتەوە، جەستە بە باشی ماددە خۆراکییەکان نامژێت.

زۆرکات مەترسیی هەوکردنی قوڕگی لێ دەکەوێتەوە، هەروەها خواردنەوەی ئاوی سارد لەگەڵ ژەمەکاندا هاوسەنگیی لەش بۆ وەرگرتنی خۆراک تێکدەدات.

کاریگەریی نەرێنیشی لەسەر پلەی گەرمیی لەش دەبێت، بە جۆرێک خواردنەوەی بە گەدەی بەتاڵ جەستە ناچاردەکات وزەی زیاتر بسوتێنێت و هەوڵی بەدەستهێنانەوەی وزەکە بداتەوە، کە ئەمەش زیان بە جەستە دەگەیەنێت و تووشی ماندوێتی و بێهێزیی دەکات.