فۆتۆ:
2021-04-13
10942 جار خوێندراوەتەوە
لەگەڵ بەڕۆژووبوون لە چەندین کاتژمێردا پێویستیت بە سیستمێکی خۆراکی رێکوپێک و هاوسەنگ هەیە بتوانێت جەستەت لە وشکبوونەوە بپارێزێت و کۆمەکیت بکات جەستەت بە چالاکی بهێڵێتەوە. هەربۆیە پێویستە لە رەمەزاندا ئەم هەشت رێگایە رەچاوبکەیت.
خواردنەوەی بڕی ئاوی پێویست
ئاو پێویستییەکی بنەڕەتییە بۆ جەستە و پاراستنی ئەنجامدانی ئەرکەکانی بەشێوەیەکی چالاک. هەربۆیە پێویستە رۆژانە هەشت پەرداخ ئاو بخورێتەوە، چونکە کەمیی شلەمەنی لە جەستەدا دەبێتە هۆی دروستبوونی گرفتی تەندروستی، وەک سەرئێشە و هەرسکردن.
نەخواردنەوەی ئەو خواردنەوانەی مادەی کافاینیان تێدایە
خواردنەوەی زۆری ئەو خواردنەوانەی بڕێکی زۆر کافاینیان تێدایە هەستی تینوێتی دروستدەکات. هەربۆیە واباشە لە کاتی رۆژووشکاندندا پەرداخێک ئاو و چەند دەنکە خورمایەک یان میوەیەکی شیرین بخورێت پێش ئەوەی نانی ئێوارە بخورێت.
خواردنی بڕێکی زۆر سەوزە و میوە
خواردنی میوە و سەوزەوات تەنیا بۆ تەندروستی باشنییە، بەڵکو جەستە دەپارێزێت لە وشکبوونەوە، چونکە بڕێکی باش ئاویان تێدایە. ئەمەش وادەکات سەرچاوەیەکی باشی خۆراکی و بوژانەوەی نوێی جەستەبن بەتایبەت بۆ کەسێک بە درێژایی رۆژ بەڕۆژوو بێت.
دورکەوتنەوە لە خواردنە تون و سوێرەکان
ئەو خواردنانەی بڕێکی زۆر خوێ و بەهاراتیان تێدایە وا لە جەستە دەکەن پێویستی بە بڕێکی زیاتر ئاو بێت، ئەمەش وادەکات هەستی تینوێتی زیاد بکەن.
نەخواردنەوەی ئاو بەیەکجار
خواردنەوەی ئاو بەیەکجار و هەمووی بەسەریەکەوە وادەکات جەستە لە ماوەیەکی کەمدا هەمووی فڕێبداتە دەرەوە. ئەمەش وادەکات جەستە زوتر وشکببێتەوە. هەربۆیە واباشترە ماوەی خواردنەوەی بڕی پێویستی ئاو لە نێوان کاتی رۆژووشکاندن بۆ پارشێو دابەشبکرێت.
خۆنەدانە بەرخۆر
خۆدانە بەرخۆر بەشێکە لەو ئەرکانەی رۆاژنە ئەنجامیاندەدەین. بەڵام ئەوەی پێویستە ئەنجامبدرێت ئەوەیە، تەنیا لە کاتی زۆر پێویستدا نەبێت خۆمان نەدەینە بەرخۆر. چونکە بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمی جەستەمان بڕێکی زۆر ئارەق دەردەکەین و ئەمەش دەبێتە هۆی وشکبوونەوەی جەستەمان.
زیادکردنی چای سیا بۆ خواردنەوەکان
ئەگەر چای سیا و شیر تێکەڵبکرێت، بەتایبەتی لەکاتی پارشێودا، جەستە لە وشکبوونەوە تا کاتی رۆژووشکاندن دەپارێزێت.
دوورکەوتنەوە لە خواردنەوە گازییەکان
خواردنەوە گازییەکان بڕێکی زۆر کالۆرییان تێدایە ئەمەش دەبێتە هۆی وشکبوونەوەی جەستە.