سەردێڕ:

بەھۆی لایک کردنی خانمە ئەکتەرێکەوە ژنێک بە خشت دەم و چاوی هاوسەرەکەی شکاند

فۆتۆ: 
2021-04-12

160196 جار خوێندراوەتەوە

پیاوێک لەلایەن ژنەکەیەوە بەخشت سەروچاوی دەشکێندرێت، بەهۆی ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لایکی وێنەیەکی خانمە ئەکتەر و پێشکەشکاری عێراقی "ئیناس تالیب"ی کردووە.


سادق عتیە شارەزای کەشوهەوا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووک هەواڵەکەی بڵاو کردەوە و وتی "ژنێک بە خشت لە مێردەکەی داوە و بوراندویەتیەوە، بەهۆی لایککردنی وێنەیەکی ئیناس تالیبەوە."

سادق عتیە وتیشی "ئاگاتان لە خۆتان بێت و کۆمێنت و کاردانەوەکانتان بۆ هیچ نەبێت، ئەگەر کردیشتان با لە دڵی خۆتاندا بێت تا وەک ئەم بەد بەختەتان لێ بەسەر نەیەت."

ئیناس تالیب لە ساڵی ١٩٨٠ لە شاری بەسرە لە دایکبووە و لە زانکۆی پێترا خوێندنی تەواو کردوە، کاری پێشکەشکاری تەلەفزیۆنی کردوە، لە چەند دراما و فیلمێکدا وەک ئەکتەر بەشداری کردوە.

ايناس طالب .. سيرة ذاتية – شخوص عربية