فۆتۆ:
2021-04-10
9190 جار خوێندراوەتەوە
دوای ئەوەی دامەزراوەی (نیورۆلینک) بە سەرکەوتووی نەشتەرگەریی بۆ مێشکی مەیمونێک کرد و چیپ (بەرستەرێکی هاندەری ژیریی)یان تێکرد، لە ئێستادا دامەزراوەکە ڤیدیۆی مەیمونەکەی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، کارەکەیان سەرکەوتوو بووە و ئاژەڵەکە یاری ئەلیکترۆنی دەکات.
لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، مەیمونەکە بەبێ گرفت یاری دەکات و کاردانەوەی بۆ جوڵە دیجیتاڵییەکان هەروەکو مرۆڤێکی ئاسایی وایە.
خاوەنی دامەزراوەی نیورۆلینک بریتیە لە (ئیلۆن مەسک)ی گەورە سەرمایەداری جیهانی کە پێشتر رایگەیاندووە، لە داهاتوودا نەشتەرگەری بۆ مێشکی چەند مەیمونێک دەکەن و وایان لێدەکەن پێکەوە یاری تاوڵە بکەن.