سەردێڕ:

دەرمانێکی نوێ بۆ شێرپەنجەی مەمک دۆزرایەوە

فۆتۆ: 
2021-04-05

2487 جار خوێندراوەتەوە

رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاویکردەوە، فەرمانگەی تەندروستی نیشتیمانی وڵاتەکەی دەستیکردووە بە پێدانی دەرمانێکی نوێ بە توشبووانی شێرپەنجەی مەمک، بەشێوەیەک ماوەی مانەوەی نەخۆشی لە نەخۆشخانە بۆ وەرگرتنی دەرمانەکە لە دوو کاتژمێر و نیوەوە بۆ پێنج خولەک کورت کردووەتەوە.


دەرمانەکە ناوی "فیسگۆ"یە و لە داهاتوویەکی نزیکدا لەلایەن فەرمانگەکەوە لە سەرتاسەری بەریتانیادا بڵاودەکرێتەوە.

دیلیس مۆرگان بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمەڵەی خێرخوازی شێرپەنجەی مەمک "لە ئێستادا" رایگەیاند، پەسەندکردن و مۆڵەتپێدانی چارەسەری "فیسگۆ" لەلایەن فەرمانگەی تەندروستی بەریتانیەوە دەبێتە دڵخۆشکەرترین هەواڵ بۆ هەزاران ژن کە توشی شێرپەنجەی مەمک بوون.

دەشڵێت، کەمکردنەوەی ماوەی وەرگرتنی چارەسەرەکە بۆ خۆی بەرەوپێشچوونێکی گرنگە و دەرمانەکەش بە چارەسەرێکی بەهێز و کاریگەر دادەنرێت بەتایبەتی لە ئێستادا کە کۆرۆنا هەیە.

فیسگۆ، تێکەڵەیەکی کیمیاییە و لە هەردوو مادەی بیرتوزومان و تراستوزوماب پێکهاتووە و بە دەرزی و لە رێگەی دەمارەوە دەدرێت بەو نەخۆشانەی وەرەمی پۆزەتیڤی HER2 یان هەیە، ئەم جۆرە بە رێژەی ١٥٪ بە یەکێک لە بڵاوترین جۆرەکانی شێرپەنجە دادەنرێت.