کەشناسی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمانی هەرێم پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت، هاوکات، نمەبارانی پچڕپچڕی کەم لەناوچە شاخاوییەکاندا دەبارێت، سبەینێش، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و لەهەندێک ناوچە نمەباران دەبارێت.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ لە ھەولێر بەرزترین پلەی گەرما ١٦ پلە و نزمترین ١٠ پلە دەبێت، لە سلێمانی ١٨ بە ١١ پلە دەبێت و دھۆک ١٦ بە ٩ پلە دەبێت و کەرکوک ٢٠ بە ١٠ پلە دەبێت.
سبەی، لە ھەولێر بەرزترین پلەی گەرما، ٢١ پلە و نزمترین ١١ پلە دەبێت، لە سلێمانی ٢١ بە ١١ پلە، دھۆک ١٨ بە ١٠ دەبێت، لە کەرکوکیش ٢٥ بە ١١ پلە دەبێت.