ئۆتیزم یەکێکە لەو نەخۆشیانەی لە مێشک‌دا دروستدەبێت و کاریگەری لەسەر کۆئەندامی دەمار هەیە، ئەوەش دەبێتە هۆی تێکچوونی توانای گفتوگۆکردن و دروستکردنی پەیوەندی کۆمەڵایەتی منداڵ لەگەڵ کەسانی دیکەدا.
رێکخراوە نەتەوەیی و نێودەوڵەتییەکانی جیهان، رۆژی ٢ی نیسانی هەموو ساڵێکیان بە رۆژی ئۆتیزم دیاریکردووە و لەو رۆژەدا هۆشداری لەبارەوە بڵاودەکەنەوە.
نیشانەکانى بە دواکەوتنی ژیریی لە سەرەتای تەمەندا دەردەکەون، ژمارەیەك لە نەخۆشەکانیش بەهۆی زۆری رێژەی توشبوونیان و نەبوونی سەنتەر بۆ مەشق و راهێنان، بە ناچاری لەلایەن كەسوكاریانەوە لە ماڵەوە دەمێننەوە.
کەسوکاری ئەو منداڵانەی کە ژیرییان دواکەوتووە ، تاكە چارەسەرىان بۆ منداڵەکانیان مەشق و راهێنان پێکردنیانە، ئەوان نیگەرانن لەوەی تا ئێستا لە هەرێمى کوردستان سەنتەرێکى پرۆفیشناڵ بۆ راهێنانى منداڵەکانیان بوونى نییە و وەک خۆیان دەڵێن، ژمارەیەكی زۆر لە نەخۆشەکان تەمەنیان گەورە بووە و نەخراونەتە سەنتەرەكانی مەشق و راهێنان.
ئۆتیزم وشه‌یه‌كی یۆنانییه، واته دابڕان و گۆشه‌گیری، بریتییه له تێكچوونێكی ئاڵۆزی گه‌شه له ئه‌نجامی تێكچوونی فه‌رمانه‌كانی مێشك و ده‌مار كه له سێ ساڵی یه‌كه‌می ته‌مه‌نی منداڵی‌دا رووده‌دات. یان ده‌توانین بڵێین، ئۆتیزم، حاڵه‌تی روودانی پشێوییه له گه‌شه‌كردنی خانه‌كانی مێشكدا و ده‌بێته هۆی تێكچوونی كار‌و فه‌رمانه‌كانی مێشك، واته سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی مێشك له‌یه‌ك كاتدا و به‌یه‌كه‌وه كارناكه‌ن، رێژه‌ی توشبوون نزیكه‌ی سێ تا چوار له ١٠ هەزار منداڵدایه و له‌نێرینەدا به رێژه‌ی سێ لەسەر یەک له مێینه زیاتره.