فۆتۆ:
2021-03-30
10837 جار خوێندراوەتەوە
چۆن دەتوانی ژیانت بەپێی ئەو داهاتەی کەهەتە رێکبخەیتەوە و بڕێک پارەش لەو داهاتەی کەهەتە پاشکەوتی بکەیت؟ ئەم راپۆرتە بخوێنەرەوەو داهاتت رێکبخەرەوە.
پێداچوونەوە بەخەرجیەکانت
ساڵانە پێداچوونەوە بە خەرجییەکانتدا بکە، ستراتیجی پێداچوونەوەی خەرجی ساڵانەت هەوڵێکی زیاتری دەوێت، بەڵام یارمەتیت دەدات بەوردەکارییەوە ئاگاداری خەرجی مانگانە و ساڵانەت بیت، بۆت دەردەکەوێت ئەو پارەیەی خەرجتکردوە و ئەو کەلو پەل و کاڵایانەی کڕیوتن کامیان پێویستی بوون و کامیان پێویست نەبوون.
هاوکات، لە وردەکاری کرێی خانو و خەرجی رۆژانە و مانگانە و خەرجی پێویست و خەرجیی کات بەسەربردن لە چێشتخانە و گەشت و چالاکییە جۆراوجۆرەکان ئاگادارتردەبیت. ئەمەش وادەکات وردتر و بەرپرسیارانەتر مامەڵە لەگەڵ خەرجییەکانتدا بکەیت.
زیاتر لەسەرچاوەیەکی داهات
بەردوامبە لە فێربوون بۆ باشترکردنی داهاتەکەت، بەردەوام هەوڵبدە و فێربە جگە لەیەک سەرچاوە ئاگادار و شارەزابیت بۆ دەستخستنی داهاتی زیاتر و چۆنیەتی کەمترین خەرجی، ئەمەش وادەکات زۆرترین پاشەکەوتت هەبێت.
زۆرێک لەو باوەڕەدان هۆکاری کەمدەرامەتی سنورداری سەرچاوەی داهاتە، بەڵام ئەگەر نەزانی بەشێوەیەکی عەقڵانی خەرجی بکەیت ئەگەر چەندین سەرچاوەی داهاتت هەبێت هەر کەمدەرامەت دەبیت.
وەبەرهێنان
زۆرینەی خەڵکی لەگرنگی وەبەرهێنان تێناگەن، لەراستیدا پاشەکەوت زۆرترین بژاردەی وەبەرهێنانت بۆ زیاد دەکات و بەشێوەیەکی بەرچاو داهاتت زیاد دەکات و هەلی دیکەت پێدەدات چێژی زیاتر لە ژیانت بکەیت بێ ئەوەی کاریگەری لەسەر داهاتەکەت هەبێت.
ئەو بڕە پارەیەی لە موچەکەت دەستت دەکەوێت بەیەکجار و بێ پلان هەمووی خەرج مەکە(بڕەکەی هەرچەندێک بێت)، بەڵکو ستراتیژی "گۆڕینی خۆبەخۆیی" بەکاربهێنە. لەسەرەتای هەموو مانگێکدا کە موچەکەت وەردەگری بیخەرە ناو هەژماری بانکیییەوەو بە گوێرەی پێویست لێی رابکێشە، خۆئەگەر هەمووشی خەرج بکەی دەزانی بڕێک پارەت هەیە، چونکە بەردەوام ئەو بڕە پارەی دەیخەیتە هەژمارەکەتەوە زیادەی دەچێتە سەر.
تەنها خزمەتگوزاری بانکی لەرێگەی ئینتەرنێتەوە بەکاربهێنە و "گۆڕینی خودبەخودی" دروستبکە لە نێوان هەژماری وەرگرتنی موچەکەت و هەژماری ناو ئینتەرنێتەکەت، بەمەش راستەوخۆ بەردەوام بەشێک لە داهاتەکەت پاشەکەوت دەکەیت، چونکە هەموو بانکێک ئەو خزمەتگوزارییەیان هەیە.