سەردێڕ:

چه‌ند رێنماییه‌ك ده‌رباره‌ی ئۆتۆمبێلی گێڕ ئۆتۆماتیك

فۆتۆ: 
2021-03-29

26330 جار خوێندراوەتەوە

هاتوچۆى هەڵەبجە رایگەیاند، لێخوڕینی ئۆتۆمبێلى گێڕ ئۆتۆماتیك زۆر ئاسانه ‌و شۆفێر ماندو ناكات، به‌ڵام ره‌چاوكردنی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌ باشتره‌، چونکە ئۆتۆمێله‌كه‌ت بۆ ماوه‌یه‌كی زیاتر پارێزراو ده‌بێت.


بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆى هەڵەبجە لە راگەیەندراوێکدا چەند رێنماییەکی بۆ شۆفێرانی ئۆتۆمبێلی گێڕ ئۆتۆماتیک بڵاوکردەووەتەوە و تیایدا هاتووە، "ته‌نها ئیستۆپ یان برێك به‌كاربهێنه‌ بۆ وه‌ستاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل نه‌ك گێڕ گۆڕین یان ڕاكێشانی هاند برێك و له‌كاتی وه‌ستاندا، هاند برێك راكێشه‌، به‌ڵام زۆر توندی مه‌كه‌ بەجۆرێک له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یدا، ناخۆش به‌ده‌سته‌وه‌ بێت و له‌كاتی وه‌ستانی كاتیدا، گێڕ بخه‌سه‌ر N و برێك راكێشه‌، نه‌ك ئیستۆپ بكه‌یت یان له‌سه‌ر D بیهێڵیته‌وه‌، بەڵام وریابن کە تاوەکو ئۆتۆمبێل به‌ته‌واوی نه‌وه‌ستێ، گێڕ مه‌گۆڕه‌ بۆ P چونكه‌ زه‌ره‌ری گه‌وره‌ت لێده‌دات."

ئاماژەبەوەشکراوە، "پێویسته‌ بیری گۆڕینی رۆن‌ و هایدرۆلیكی گێڕت هه‌بێت، پێویسته ٦٠ هه‌زار كیلۆمەتر زیاتر له‌سه‌ری نه‌ڕۆیت‌ و زوو پشکنینى بۆ بكه‌ نه‌كا كه‌م بكات"، دەشڵێت، "نه‌كه‌ن هه‌رگیز ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ بكه‌ن به‌ده‌م رۆیشتنه‌وه‌ گێڕی D بگۆڕی بۆ R ، چونكه‌ ئه‌وه‌ ته‌مه‌نی گێڕه‌كه‌ت كورتده‌كاته‌وه‌."

باس لەوەشکراوە، "ئه‌گه‌ر خێرایی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت له‌ ٢٠ كیلۆمەتر زیاتره‌، هه‌رگیز بیر له‌وه‌مه‌كه‌ره‌وه‌ كه‌ گێڕه‌كه‌ی لەوه‌ بگۆڕی بۆ D یان به‌پێچه‌وانه‌وه‌، چونكه‌ ورده‌ ورده‌ گێڕه‌كه‌ت خراپده‌كات."

ئەوەشخراوەتەڕوو، "كاتێك گێڕی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت له‌سه‌ر Nه‌، پێ بە سکلێتەری به‌نزیندا مه‌نێ‌ و پاشان له‌ پڕ بیده‌یته‌ D بۆ ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبیله‌كه‌ به‌خێرایی ده‌ست بكات به‌جوڵه‌، چونكه‌ ئه‌وه‌ زۆر خراپه‌، هه‌م بۆ گێڕ هه‌میش بۆ مه‌كینه."

دەشڵێن، كارێكی باشناكه‌یت ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ت بۆ ١٠ چركه‌ زیاتر راگریت، گێڕه‌كه‌ی له‌سه‌ر D بێت، باشتره‌ بیده‌یته‌ گێڕی Nو هاند برێك رابكێشیت و هه‌روه‌ها واز له‌و خووه‌ بێنن‌ كه‌ هه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ت وه‌ستاند، خێرا گێڕه‌كه‌ بده‌یته‌ P به‌تایبه‌تی له‌كاتی وه‌ستان له ‌ترافیك لایتدا."