سەردێڕ:

ئەمڕۆ دیاردەیەکی سەرنجڕاکێشی گەردوونی روودەدات

فۆتۆ: 
2021-03-28

19380 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی ناسای ئەمریکی رایگەیاند، ئەمڕۆ مانگ بە قەبارەیەکی گەورە و درەوشاوەتر لە سەرتاسەری جیهاندا دەردەکەوێت و هەموو کەس دەتوانێت بینەری بێت. دەشڵێت، دیاردەکە تا بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە بەردەوامدەبێت.


هاوکات، سادق عەتیە گەردونناسی عێراقی ئاماژەی بەوەداوە، ئەمشەو کاتژمێر ٩ و ٤٨ خولەک مانگ لە ئاسمانی عێراق بە پڕی دەردەکەوێت.

زانایان هۆکاری دەرکەوتنی مانگ بە  گەورەیی بۆ کاتی نزیکبوونەوەی لە نزیکترین خاڵی سەر زەوی دەگەڕێننەوە، کە بە رێژەی ١٤٪ گەورەتر دەردەکەوێت و بە رێژەی ٣٠٪ درەوشاوەتر دەبێت.