سەردێڕ:

٢١ ئازار تەنها رۆژی نەورۆز نییە

فۆتۆ: 
2021-03-21

2606 جار خوێندراوەتەوە

لەم هەفتەیەدا و لەسەرانسەری جیهاندا، ٣٠٠ ملیۆن کەس لە دەیان گەل و نەتەوەی جیاوازەوە؛ بەناوی "ساڵی نوێ"ـەوە ئاهەنگ دەگێڕن کە بە سەرەتای ساڵی نوێی فارسی و کوردی ناسراوە، بەگوێرەی گێڕانەوەی ئەو گەل و نەتەوانەش، ئاهەنگی سەری ساڵ و نەورۆز دەکەوێتە رۆژی ٢١ی ئازاری هەموو ساڵێک، لەم رۆژەدا چەندین رۆژی دیکەی جیهانی هەن.


دایک

لە وڵاتانی عەرەبی ٢١ی ئازار بە رۆژی دایک ناسراوە و تیایدا گوڵ و دیاری رەنگاوڕەنگ و رازاوە لە لایان منداڵ و نەوەکانیانەوە پێشکەش بە دایکان دەکرێن.

 

نەهێشتنی جیاکاری نەژادی

لە ٢١ی ئازار هێزەکانی پۆلیسی شاری "شاربڤڵ" لە باشوری ئەفریقا تەقەیان لە خۆپیشاندەرە سیڤیلەکان کرد کە بۆ رەتکردنەوەی یاسای هاتووچۆوە رژانە سەرشەقامەکان و بەوهۆیەشەوە ٦٩ کەس گیانیان لە دەستدا کە ژن لە نێویشیاندا ژن و منداڵ هەبوون.

بەگوێرەی یاساکە تەنها کەسانی رەشپێست پێویست بوو مۆڵەتی هاتووچۆی نێوان شارەکانی ئەفریقای هەبێت.

لە ٢١ی ئازاری ١٩٦٦ رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ئەم رۆژەی وەک رۆژی نێودەوڵەتی بۆ روبەڕوبونەوەی جیاکاری نەژادی ناساند.

 

 شیعر

بەشێوەیەکی ئاسایی لە مانگی تشرینی یەکەمی هەموو ساڵێک یادی ئەمرۆژە دەکرێتەوە، لە  مانگی ئایاری ساڵی ١٩٩٧ بۆ ماوەی دوو هەفتە لە فەرەنسا فێستیڤاڵی بەهاری کەلتوری فەلەستین بەڕێووەچوو تیایدا ژمارەیەک شاعیری فەلەستینی بەشداریان کرد، دواتر و لە ساڵی ١٩٩٩ شاعیر و هۆزانڤانەکانی مەغریب هاوشیوەی فەلەستینیەکان فێستیڤاڵیکیان بەڕیوەبرد و داوایان لە رێکخراوی یۆنسکۆ کرد ٢١ی ئازار وەک رۆژی جیهانی شیعربناسێنێت.

 

دارستان و درەخت

لە ٢١ی کانونی یەکەمی ساڵی ٢٠١٢ رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیاریدا ٢١ی ئازار وەک رۆژی جیهانی دارستان و دەرەخت بناسێنێت لە پێناو پاراستنی ژینگە و گرنگی دان بە گەشەسەندنی بەردەوام.

بەگوێرەی ئاماری نەتەوەیەکگرتووەکان، دارستانەکان یەک لەسەر سێی وشکانی زەوی پێکدەهێنێت کە زیاتر لە ملیارێک و ٦٠٠ ملیۆن کەس بۆ پەیدانکردنی خۆراک و سوتەمەنی و دەرمان پشتی پێدەبەستن.

نەخۆشی مەنگۆلی "داون"

رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان هاوشێوەی یادەکانی دیکە، رۆژی ٢١ی ئازاری وەک رۆژی جیهانی داون ناساند لە پێناو بڵاوکردنەوەی هۆشیاری زیاتر لەبارەی نەخۆشییەکە و یارمەتیدان و کۆمەکی کردنی ئەو کەسانەی توشی ئەم نەخۆشیەدەبن تابتوانن لەناوکۆمەڵگەدابن و بەردەوامی بە چالاکییەکانیان بدەن.

کـ.ئـ