سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. پۆلیس تۆمەتبارێک لە ئۆتۆمبێلە گڕگرتووەکەی رزگار دەکات

فۆتۆ: 
2021-03-20

2565 جار خوێندراوەتەوە

لە گرتە ڤیدیۆیەکدا پۆلیسی ئەمریکا تۆمەتبارێکی مەست لە ئۆتۆمبێلە گڕگرتوەکەی رزگار دەکەن.


بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "لاد بایبڵ"، لە ویلایەتی یوتای ئەمریکا نزیک شاری ئۆریم لە دەوربەری کاتژمێر ٨.٣٠ ی بەیانیدا پۆلیسی ناوچەکە لە رووداوێکی هاتوچۆ ئاگادارکراونەتەوە.

کاتێک پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنی روداوەکە دەرکەوتووە کە شۆفێرەکە پێشتر بە مەستی لە پۆلیس هەڵهاتووە و توشی روداوێکی هاتوچۆ بووە و ئۆتۆمبێلەکەی گڕیگرتووە، پۆلیسەکان هەر بە زووی رادەکەن و تۆمەتبارەکە لە ئۆتۆمبێلەکەی دەردەهێنن و لە ئاگرەکە دوری دەخەنەوە.

سپێنسەر کۆنان ئۆفیسەری پۆلیس لەبارەی رووداوەکەوە وتی "ئاگادارکراینەوە شۆفێرێک لە شوێنێک کە هێمای وەستانی هاتوچۆی لێدانراوە  بە خێرایی بە تەنیشت پاسێکی خوێندنگەی منداڵاندا تێپەڕیوە و دواتر کۆنتڕۆڵی لەدەست داوە و ئۆتۆمبێلەکەی کەوتۆتە قەراغەوە و گڕی گرتووە، خۆشبەختانە توانیمان رزگاری بکەین."

بەپێی راپۆرتەکان تۆمەتبارەکە لەو کاتەدا کە شۆفێری کردووە، رێژەی کحول لە لەشیدا 0,77 بووە، کە ئەم رێژەیە نۆ هێندەی رێژەی کحولی یاساییە بۆ خواردنەوە و شۆفێریکردن.

لە ئێستادا تۆمەتبارەکە لە نەخۆشخانەیە و چارەسەر وەردەگرێت و هەموو رێکارە یاساییەکان لە دژی راگیراون تا ئەو کاتەی لە نەخۆشخانە دەچێتە دەرەوە.