سەردێڕ:

نهێنی شاخە سپییەکە ئاشکرابوو

فۆتۆ: 
2021-03-18

9616 جار خوێندراوەتەوە

لە پاش بڵاوبوونەوەی چەند گرتە و وێنەیەکی شاخێکی سپی لە وڵاتی میسر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا راستی و دروستی ئەو شاخە دەرکەوت.


پاش بڵاوبوونەوەی چەند وێنەیەکی شاخێکی سپی لە شاری بۆردفواد لە وڵاتی میسر، وای کرد خەڵکێکی زۆر لە هەموو  شارەکانی میسرەوە روبکەنە ئەو شوێنە و سەردانی بکەن.

هاوکات، دواتر راستی وێنەکان ئاشکرا کران و دەرکەوت کە ئەو شاخە سپیە، لە ئەنجامی کەڵەکەبوونی بڕێکی زۆر خوێ دروستبووە و شاخی راستەقینەنیە.

لەگەڵ ئەوەی بەشێک لە میسرییەکان بە مەبەستی بەرسەربردنی کاتیکی خۆش و دەربرینی شادی سەردانی ئەو شوێنەدەکەن، بەشێکی دیکەیان وەکو چارەسەری سروشتی بەکاریدەهێنن.