کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمانی هەرێم ساماڵ و پەڵەهەوردەبێت و لە بەشێکی ناوچەشاخاوییەکان ئەگەری نمەباران هەیە. هاوکات، هاوشێوەی ئەمڕۆ پێشبیندەکرێت سبەینێش ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەوربێت.
ھاوکات، بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ لە ھەولێر بەرزترین پلەی گەرما ٢١ پلە و نزمترین ١٠ پلە دەبێت، لە سلێمانی ٢٣ بە ١٢ پلە دەبێت و دھۆک ٢٠ بە ١٠ پلە دەبێت و کەرکوک ٢٧ بە ١٢ پلە دەبێت.
سبەی، لە ھەولێر بەرزترین پلەی گەرما، ٢٠ پلە و نزمترین نۆ پلە دەبێت، لە سلێمانی ٢٢ بە ١٠ پلە، دھۆک ١٨ بە ٨ دەبێت، لە کەرکوکیش ٢٥ بە ١١ پلە دەبێت.