کالسیۆم یەکێکە لە کانزا گرنگەکان بوونی لە جەستەدا پێویستە و ئێسک و ماسولکەکان بە تەندروستیی دەهێڵێتەوە، لەهەمان کاتدا فشاری خوێن لە جەستەدا ڕادەگرێت.
ماڵپەڕی برایتساید لە بابەتێکی تەندروستیدا ئاماژەی بە کۆمەڵێک نیشانەی کەمبوونەوەی کالسیۆم کردووە لە جەستەدا، لەوانەش:
وشکبوونەوەی پێست و دروستبوونی گرفت لە پێستدا وەک ئەکزیما

هەستکردن بە خەواڵووی و ماندوبوون بەبێ هۆکار

فشاری دەروونی و خەمۆکی و دڵەڕاوکێ

گرفتەکانی خەو وەک خەوزران و کەمخەوی

سڕبوون و ساردبوونی پەلەکان

زوو توشبون بە پەتا و ڤایرۆسەکان و لاوازبوونی سیستمی بەرگری لەش

لاوازبوونی نینۆکەکان و زوو شکاندنیان

ناڕەحەتی لە قوتدانی خۆراک.

ئازاری ددان و دروستبوونی گرفت لە پوک و ددانەکان

دروستبوونی ئازار لە ماسولکە و ئێسکەکان و لاوازبوونیان

دەتوانرێت جگە لە دەرمان لە ڕێگەی خۆراکەکانەوە کالسیۆم بۆ جەستە دابین بکرێت، ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە کالسیۆم بریتین لە: برۆکلی و ماست و ماسی سەلەمۆن و سەردین و تونە و شیر و پەنیر لەگەڵ گونجی و بادەم.

ئ.ل